به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

گۆڤاری هه‌ڵه‌بجه

گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه‌ ئیبراهیم هه‌ورامانی ئه‌ینوسێت..

رِۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یى

لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌شاعیر

نوسه‌رو شاعیر بێستون حه‌سه‌ن

لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت نوسه‌رو شاعیر  

نوسه‌رو رِۆژنامه‌نوس خه‌بات نه‌ورزاد


لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت

لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به‌به‌ڕێز مامۆستا مجید حمه‌فره‌ج

  

لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به‌ به‌ڕێزعبدوڵای حه‌مه‌ لاو 

لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی

لاپه‌ره‌ی تایبه‌ به‌ شاعیر و نوسه‌ر

 ئیبراهیم هه‌ورامانی

كانی هه‌ڵه‌بجه یی‌

لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌ شاعیرنوسه‌ر   .......

لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌ شاعیر و نوسه‌ر هه‌ردی شه‌فیق

ئاری عبدلله‌تیف

لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌ شاعیر 

عه‌لی بچۆ بۆ ئاسمان .... 

 با بمری !

كه‌سێك هات  ... پرسیاری له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك كرد ..  نه‌كه‌س  ده‌یناسێ كێیه‌ .. نه‌كه‌ی ده‌یناسێ كێ بوو !

 

به‌یانیانی هه‌ڵه‌بجه‌

له‌جوانوویه‌كی سپی وێڵ ئه‌چێ
له‌و ده‌شته‌دا ئه‌حیلێنێ و
به‌ڵام نه‌دایكی دیاره‌و نه‌ باوكی
نه‌ ره‌شماڵَێكی كه‌سوكار!

 

 
 

 

 

 

گه‌وره‌ تاوانباری كه‌یسی كیمیاباران به‌سزای دادگا گه‌شت و له‌سێداره‌ درا
پیرۆزبایی له‌ خه‌لكی شاری هه‌له‌بجه‌ و سه‌رجه‌م هه‌له‌بجه‌یه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات وناوه‌ی وه‌لات و گه‌لی كورد به‌گشتی ئه‌كه‌ین

هاوشاری خۆشه‌ویست له‌هه‌رشوێنیك هه‌یت پشتگیری خۆت له‌كه‌مپه‌ین بكه‌ فه‌رموو لیره‌ بخوێنه‌وه‌

ناونیشان...با.. به‌ر له‌ خنكانى هه‌ڵه‌بجه‌ ..نه‌یده‌زانى ئازاره‌كانى زه‌وى به‌سوىَ ترن!

 ده‌قی شیعری ناونیشان ی حه‌مید قه‌لادزه‌یی  بۆماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ئین فۆ پێش كه‌شی كردوه‌ خویندنه‌وه‌ی به‌فرین عه‌بدالرحمان ده‌توانی لیره‌ گویبیستی ده‌قی شیعری بن فه‌رموو لیره‌ كلیك بكه‌ن

heromawlodi

 

شارێك له‌دڵما

شارێك هه‌یه‌
زوَر به‌شارى دڵم ئه‌چىَ
پێكه‌نینى
وه‌كو پێكه‌نینى گوڵه‌00
گریانیشى زوَر به‌ كوڵه‌00
بێده‌نگانه‌
وه‌ك هه‌راڵه‌ بره‌مى ئه‌م كوێستانه‌
تورِه‌ بونى وه‌كو سێلاَو00
ئارامیشى وه‌ك شه‌ونم و بوَنى گولاَو00
وه‌كو به‌فراو00
ورده‌ ورده‌ بوویه‌ ده‌ریا

بۆ که‌یس هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دادگایی تاوانه‌کانی عیراق به‌ جینوسایدپێناسه‌ نه‌کرا ...

له‌دوا دانیشتنه‌کانی دادگای عیراقی تایبه‌ت به‌ دادگاییکردنی تاوانکارانی تاوانی ڕه‌شه‌کوژی کورد له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌پاندنی حوکم به‌سه‌رتاوانباران. ئێمه‌ی کورد وێڕای دڵخۆشیمان به‌ ئاکامه‌کانی ئه‌و دادگایه‌و عه‌داله‌تی بڕیاره‌کانی دادگا. ده‌رهه‌ق به‌ تاوانباران. به‌ڵام هه‌رزوو گله‌یی ڕه‌خنه‌ی تووندیشمان له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌رانی دادگاگرت که‌ خالێکی زۆرگرنگیان له‌و دادگایکردنه‌ فه‌راموش کردوه‌.

ناونیشان ..

با..
به‌ر له‌ خنكانى هه‌ڵه‌بجه‌ ..
نه‌یده‌زانى ئازاره‌كانى زه‌وى به‌سوىَ ترن!
تا ئه‌و رۆژه‌ى.. ده‌ستى شنه‌ و باگژه‌ى گرت و ..
به‌ره‌و كانى عاشقان.. كه‌وته‌ رىَ
ئه‌وىَ رۆژىَ .. چێشته‌نگاوى 16/3 بوو
بینى له‌ ده‌روازه‌ى شارا ..
پۆل پۆل په‌یتووكه‌ كه‌وتووه‌!

پێویستى و پێداویستى ده‌وڵه‌ت

شێوازى ده‌سه‌لاَتى ده‌وڵه‌تى نوىَ له‌وهاوشێوانه‌ى كه‌ دروست بوون له‌سه‌ر تاسه‌رى مێژوودا جیاوازن, ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرنگه‌ كارى دروست كردنى ده‌وڵه‌تى نوىَ كاریگه‌ریى مێژوویى له‌ ده‌ركه‌وتنى سنورى ده‌سه‌لاَتى جىَ به‌ جىَ كردن, گومان له‌وه‌دا نیه‌ دروست كردنى ده‌وڵه‌ت له‌ چوارچێوه‌یه‌كى جوگرافیى دیارى كراودا نه‌شونما ده‌كاو له‌گه‌ڵ تازه‌گه‌ریدا خۆى ده‌گونجێنێ, به‌لاَم هاوشێوه‌ى پێش كاته‌كان ئێسته‌ هیچ چوار چێوه‌یه‌كى یاسایى یان گرنگى ده‌وڵه‌تى نوىَ یان نیه‌ له‌ قۆناغى ده‌ربه‌گایه‌تى پێویستى به‌ شێوازى نوىَ بوو بۆ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى بگرێته‌وه‌ دواى ئه‌م

ئه‌رنستۆ ساباتۆ

له‌زۆربه‌ى كاته‌كاندا كارى داهێنه‌رانه‌ ((رِۆمان، یان كورته‌چیرۆك ، یان تابلۆیه‌كى ته‌شكیلى )) له‌توانایدا نیه‌ ده‌ربرِى دنیابینى وبیروبۆچوونه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى
داهێنه‌ره‌كه‌ بێت ، به‌تایبه‌تى ئه‌م دنیابینى وبیروبۆچوونانه‌ له‌نێو كاره‌ داهێنراوه‌كه‌دا
ده‌رئه‌كه‌ون به‌ پێى چه‌ند مه‌رجێكى هونه‌ریى دیاریكراو كه‌ ته‌كنیكى جۆرى داهێنراوه‌كه‌ داواى ئه‌كات ، به‌شێوه‌یه‌كى شاراوه‌ ،

8 هۆكارى گریانى مندالاَن

زانینى هۆكارى سه‌ره‌كى گریانى مندالاَن, كارێكى زۆر ئاسان و سانا نیه‌, چونكه‌ به‌تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ى گریانه‌كانیاندا هۆكارى تایبه‌تى هه‌یه‌.
به‌پىَ ى رِاپۆرتى گروپى وه‌رگێرِانى(سلامه‌ت نیوز) بۆ زانینى ئه‌م هۆكارانه‌ باشتر وایه‌ له‌زارى خۆیانه‌وه‌ بیبیستین:-
1-به‌ ئه‌رك نه‌بىَ ئه‌م پۆشاك و جلوبه‌رگانه‌م له‌به‌ر داكه‌نن. ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌واى ده‌ره‌وه‌ سارده‌, نابێت منداڵه‌كه‌ وه‌كو شێره‌

  گه‌شتێك بۆ هیندستان

هندستان وه‌ك مه‌مله‌كه‌تێك یه‌كێكه‌ له‌ كونترین شارستانیه‌ته‌كانى جیهان و كلتورێكى مه‌یدانى جیهانى بۆ خۆى رِاكێشاوه‌. پێشكه‌وتنى شارستانى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ (4000)ساڵ پێش كه‌ (كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى شارستانیه‌ته‌ كۆنه‌كانى تر)رِێچكه‌ى ئه‌مانه‌ به‌بىَ پچرِان تاكو ئێستا به‌رده‌وامه‌. له‌م رِۆژگاره‌دا هندستان به‌ پێشرِه‌وى زانستى و پیشه‌سازى زیاد به‌ره‌وپێش چووه‌ و له‌نێوان ولاَتانى پیشه‌سازى دا ده‌یه‌مین ‌

مارشێك بۆ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه

نكۆڵی له‌وه‌ ناكرێت گه‌وره‌یی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌جۆرێكه‌ كه‌ تاده‌یان و سه‌دان ساڵی تریش باسی بكرێت و له‌سه‌ر بنوسێنرێت و بهێنرێته‌وه‌ یاد هێشتا نابێته‌ دووباره‌ یان چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی بێزاركه‌ر ،به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ پێوسته‌ نه‌وه‌ له‌دوای نه‌وه‌ی ئه‌م میله‌ته‌ سته‌م چه‌شتوه‌ غه‌در لێكراوه‌ بزانێت و له‌هه‌ست و ویژدانیدا رِه‌نگ بداته‌وه‌ . كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌رِووی ناساندن

ئه‌گه‌ر به‌و پێوانه‌یه‌ بڕوانینه کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌؟

 ئه‌وا سه‌رانی به‌عسیش بێ تاوان ده‌رده‌چن..!

ڕه‌نگه‌ هیچ شتێک به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ ناشیاو وبه‌دڕوو نه‌یه‌ته‌ پێشچاو کاتێک که‌‌ ئێمه‌  له‌هه‌ڵسه‌نگاندن وگه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌کان وئه‌نجامده‌رانی تاوانێکی سیاسی گه‌وره‌ ومه‌ینه‌تباری وه‌ک کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا،وا ده‌بینین به‌ئاشکرا هه‌قیقه‌ت ده‌کرێته‌ قوربانی سیاسه‌ت وحورمه‌تی سیاسی (نه‌ته‌وه‌یی کورد) ده‌بێته‌ (که‌عبه‌یه‌کی موقه‌ده‌س) و  تاریکیه‌ک ده‌دات به‌سه‌ر به‌ڵگه‌و ڕووداوه‌ مێژوویه‌کان و و به‌پاساوی ئه‌وپه‌ڕی بێبنه‌ماو ناکۆک له‌گه‌ڵ عه‌قڵ ومه‌نتیقی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌لیمی مرۆڤدا ڕاستیه‌کان په‌رده‌پۆش ده‌کرێن،یاخود به هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوێستی ‌بێده‌نگی وخۆگێلکردن له‌ڕاستیه‌کان، وه‌ک پچراندنی دیمه‌نێکی (ناحه‌ز) له‌ فلیمێکدا و به‌ئاره‌زوو

كێى قه‌ره‌بووى زیان لێكه‌وتوانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌رى خۆشحاڵیمان به‌ گه‌یاندنى دۆسیه‌ى مه‌رگه‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دادگاى بالاَى تاوانه‌كان و دادگایى كردنى تاوانبارانى ئه‌و كاره‌ساته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ى جیهانى و بریاردان به‌ سزادانى تاوانباراندا له‌ رۆژى 17 / 1/ 2010، ئاكامى كاره‌ساته‌كه‌ شه‌هید بوونى پێنج هه‌زار هاوولاَتى بێتاوان وبریندار بوونى زیاتر له‌ ده‌ هه‌زار وئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و ونبوونى هه‌زاره‌هاى تر ، روخان و كاول بوون و له‌ده‌ستدانى گشت ماڵ وموڵك و سه‌روه‌ت و سامانى دانیشتوانى شاره‌كه‌ و ده‌وروبه‌رى كه‌ نزیكه‌ى ( 75000 ) حه‌فتاوپێنج هه‌زار هاوولاَتى تێدا ده‌ژیا ، نامانه‌وىَ جارێكى تر له‌ شێوه‌ى سۆز بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ و زیانلێكه‌وتوه‌كان و پاشماوه‌كانى ده‌ربرین ، چونكه‌ زۆرمان ووتوه‌ وزۆریش ووتراوه‌ ، به‌راستى

خاوه‌ن قوربانیه‌ك: ده‌بێت فایلى هه‌ڵه‌بجه‌ درێژه‌ى هه‌بێت

ئێواره‌ى دوێنى 25/ كانونى دووه‌م على حسن مجید ناسراو به‌ على كیمیاوى كۆتایى به‌ژیانى هاتوو سزاى له‌داردانى هاته‌ جێبه‌جێكرد، خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ باژێره‌كه‌یان دیارترین تاوانى ده‌ستى على كیمیاویه‌ له‌ 16/ ئادارى 1988 به‌ چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى كیمیاوى بۆردومان كرا.رۆژێك پاش له‌داردانه‌كه‌ هۆشیار عمر عبدالله كه‌ خاوه‌نى چوار شه‌هیده‌ و "دایك و باوك و براو خوشكێكى" بۆته‌ قوربانى كاره‌ساته‌كه‌

نامه‌یه‌ك بۆ به‌رێز وه‌زیرى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان

گه‌لى كوردستان به‌گشتى و خه‌ڵكى سته‌م لێكراوى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به‌ تایبه‌تى ، له‌ رِۆژى 17/1/2010 چاوه‌رىَ ى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌ دادگاى بالاَى تاوانه‌كان له‌ عێراق برِیارێكى ئه‌وتۆى ده‌رهه‌ق به‌كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ده‌ربكردایه‌ له‌ ئاستى گه‌وره‌یى ئه‌و تاوانه‌ بوایه‌ كه‌ تاوانباران ئه‌نجامیان دابوو ، به‌ دووه‌م تاوانى جیهانى دوواى هێرۆشیماوناكازاكى ئه‌ژمار بكرایه‌.. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ ده‌بوایه‌ سه‌رانى رِژێم

 مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌ بۆنه‌ی له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیاویی سازدرا

به‌مه‌ستی خۆشحاڵی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر له‌سیداره‌دانی عه‌لی حسین مه‌جید ناسراو به‌عه‌لی كیمیاویی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 26 - 1 - 2010 قائمقامی قه‌زای هه‌له‌بجه‌ و سه‌رۆكی شاره‌وانی نوینه‌ری سه‌جه‌م دامو ده‌زگایی حزبی و حكومی و ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید و ده‌روبه‌ری ریپیوانێكیان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌له‌بجه‌بۆبه‌رده‌م

ره‌مه‌زان كه‌ریم حه‌سه‌ن كوردێكی روسیا خۆسحاڵی خۆی بۆ هه‌له‌بجه‌ ئین فۆ ده‌ربرِی

پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌سیداره‌دانی عه‌لی كیمیاویی سه‌رجه‌م كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندنی گرته‌وه‌ و بریار درا كه‌له‌رۆژی سی شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 26 - 1 مه‌راسیمیكی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ ساز بكریت كۆمه‌ڵێك له‌رۆژنامه‌نوسان و هونه‌رمه‌ندان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ خۆشحاڵی ده‌ربرینی خۆیان و وه‌ستان له‌گه‌ل هه‌له‌بجه‌یه‌كان جیاواز له‌كاته‌كانی كه‌ بۆ گریان له‌گه‌لیان وه‌ستابوون كوردێكی روسیا ئه‌مرۆ سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد ره‌مه‌زان كه‌ریم هینده‌ خۆشحال بوو ئه‌و نه‌یده‌زانی ناخی خۆی چۆن ده‌ربرِێت .وه‌ ناوبراو هاوشانی هه‌له‌بجه‌یه‌كان له‌شانی په‌یكه‌ری نزا وه‌ستابوو ئه‌وكه‌ ناخێكی پر له‌ خۆشی گرتبووی زیاتر حه‌زی به‌ ئه‌وه‌ ئه‌كرد

 ئه‌مرِۆ هه‌ڵه‌بجه‌ جیاوازده‌بێت

پاش جێبه‌جێكردنى حوكمى له‌ سێداره‌دانى على حسن مجید ناسراو به‌ على كیمیاوى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ جیاواز له‌ ئێواره‌كانى ترى هه‌ڵه‌بجه‌بوو، له‌گه‌ڵ بلاو بونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ خۆشحاڵى خۆیان ده‌ربرِى و ژماره‌یه‌ك له‌ كاربه‌ده‌ست و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ئه‌و شاره‌ش رویان كرده‌ مۆنیۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌
ئاراس عابید جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى چه‌كى كیمیاوى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ بۆخۆى به‌ته‌نها له‌ خێزانه‌كه‌ى له‌ كاره‌ساتى 16/3/1988

شاندیكى پاریزه‌رانى نه‌رویجى سه‌ردانى هه‌له‌بجه‌ شه‌هیدیان كرد

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆشاندیكى پاریزه‌رانى نه‌رویجى به‌یاوه‌رى ریكخه‌رى حكومه‌تى هه‌ریم له‌نه‌رویج سه‌ردانى شارى هه‌له‌بجه‌یان كردو له‌سه‌رمه‌زارى شه‌هیدان له‌لایه‌ن قایمقامى هه‌له‌بجه‌و سه‌رۆكى شاره‌وزانى سه‌رۆكى كۆمه‌له‌ى قوربانیانى هه‌له‌بجه‌ پیشوازیان لیكراو هه‌رسىَ گۆرى به‌كۆمه‌لیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و سه‌رى ریزیان بۆداخستن دواتر له‌لایه‌ن قوتابیانى قوتابخانه‌ى شه‌هید جه‌مال تاهیر كه‌له‌لایه‌ن

 كریستۆڤه‌ر هێڵ بالویزى ئه‌مریكا له‌عیراق سه‌ردانى هه‌له‌بجه‌ى شه‌هیدى كرد

سه‌رله‌به‌یانى رۆژی دووشه‌ممه‌ رِێكه‌وتی 25 - 1- 2010 بالیۆزى ئه‌مریكا له‌غیراق به‌یاوه‌رى شاندیك سه‌ردانى هه‌له‌بجه‌ى شه‌هیدى كردوله‌به‌ده‌م مه‌زارى شه‌هیدان له‌لایه‌ن قایمقامى هه‌له‌بجه‌و سه‌رۆكى شاره‌وانى وسه‌رۆك وئه‌ندامانى كۆمه‌له‌ى قوربانیانى هه‌له‌بجه‌ به‌گه‌رمى پیشوازیان لیكراودواتر له‌سه‌رمه‌زارى شه‌هیدانى كیمیابارانى هه‌له‌بجه‌ تاجه‌گولینه‌ى رێزووه‌فایان له‌به‌رده‌م په‌یكه‌رى نزا داناو پاشان سه‌ردانى مۆنۆمینتى هه‌له‌بجه‌یان كردو سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و

ئیواره‌ی ئه‌مرۆ عه‌لی كیمیاویی له‌سێداره‌ درا

مالپه‌ره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئین فۆ پیرۆزبایی خۆی له‌سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی شه‌هیدان هه‌یه‌ و پیرۆزیایی خۆمان له‌ ته‌واوی گه‌لی كورد هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌سداره‌دانی عه‌لی حسین مه‌جیدی تاوانبار له‌سالیادی كیمیابارانكردنی هه‌له‌بجه‌ بوایه‌ شادیه‌كه‌مان زیاتر ئه‌بوو به‌لام تاوانبارێكی سه‌ره‌كی كه‌یسی كیمیابارانكردنی هه‌له‌بجه‌یه‌ بریار ده‌مایه‌وه‌ تاوه‌ك سزای كه‌یسی كانی عاشقانیشی به‌سه‌ردا ساغ ئه‌بویه‌وه‌ هه‌له‌بجه‌یه‌كان له‌هه‌رلایه‌ك هه‌ن پیرۆزتان به‌هیوای خۆشی میوانی ته‌واوی خانه‌واده‌كانی گه‌لی كورد بیت

دوورى نه‌ناسراو

دیاره‌ میژووه‌كه‌ى ڤان كوخ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.......
منیش ده‌مه‌وىَ كه‌بووه‌ وابووه‌.....
ئه‌و عشقه‌ له‌وێنه‌ى رِه‌نگى په‌نجه‌كان ده‌ركه‌وىَ....
بۆ رِووخسار ده‌ركه‌وىَ وبێته‌ گه‌مه‌ى عاشقه‌كه‌ى..
به‌دیاریه‌ك له‌م جه‌سته‌ بێته‌ كۆتاى سحرى تابلۆكه‌ى...
فرمێسكێك له‌ دوور برِژىَ.......
دیاره‌ رِووبارى ده‌گاته‌ ده‌ریاكه‌ى....
بێده‌نگى سته‌مه‌ كاتىَ ده‌نگ ده‌داته‌وه‌ له‌ ده‌نگىَ...

 

فرێد ته‌یفن: به‌ برِواى من تاوانى هه‌ڵه‌بجه‌ جینۆسایده‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ رێكخراوى كوردۆساید (ناوه‌ندى چاك) رایگه‌یاند فرێد ته‌یفن (داواكارى گشتى هۆڵندى له‌ فایلى فرانك ڤان ئانرات) ئاشكراى كردووه‌ "ئه‌و واى ده‌بینێت تاوانى هه‌ڵه‌بجه‌ جینۆسایده‌".

على محمود ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى رێكخراوى كوردۆساید (ناوه‌ندى چاك) رِاگه‌یاند "له‌ نێو باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى هۆڵندا من و گه‌زیزه‌ به‌همه‌نى چاوپێكه‌وتنێكمان

سامانى ئاژه‌ڵیمان له‌ قه‌یراندایه

كه‌رتى كشتوكاڵى له‌ دوو سێكته‌رى سه‌ره‌كى پێك دێت ئه‌وانیش سێكته‌رى به‌روبومى كشتوكاڵى و به‌روبومى ئاژه‌ڵى یه‌،كه‌به‌ هه‌ردووكیان رِه‌گه‌زێك له‌رِه‌گه‌زه‌كانى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى پێك ده‌هێنن و ناوده‌برێت به‌ ئاسایشى خوَراك.
لاى هه‌موومان ئاشكرایه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى كشتوكاڵى یه‌ و پێش هه‌زاران ساڵ یه‌كه‌م گوندى كشتوكاڵى له‌م هه‌رێمه‌دا بووه‌ و مێژویش شایه‌تى ئه‌م رِاستى یه‌یه‌،كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ى(باووباپیرانیمان) به‌كارى كشتوكاڵ كردن و مه‌رِومالاَت به‌خێو كردنه‌وه‌ خه‌ریك بوون،بوَیه‌ ئه‌م لایه‌نى كشتوكاڵى به‌گشتى و لایه‌نى سامانى ئاژه‌ڵى ئابورى

یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ یانه‌یه‌كى بىَ رِاهێنه‌ر .!

تیپى تۆپى پىَ ى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ئه‌و به‌شه‌یه‌ كه‌ زۆر ترین قسه‌و گله‌یى له‌سه‌ره‌ ، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و به‌شه‌ ئاستێكى زۆر لاوازى له‌خوله‌كاندا پێشكه‌ش كردووه‌ ، سه‌ربه‌رشتیارانى ئه‌و به‌شه‌ له‌سالاَنى پێشوودا بۆ خوله‌كان پێش مانگێك تیپه‌ كه‌یان كۆده‌كرده‌وه‌و به‌كۆتا هاتنى خوله‌كه‌ش پێكهاته‌كه‌ په‌رته‌وازه‌ ده‌بوو، ساڵى وا هه‌بووه‌ ئه‌و به‌شه‌ چه‌ند پێكهاته‌یه‌كى گۆرِێوه‌ ، چونكه‌ هه‌ر رِاهێنه‌رێك هاتبێت پێكهاته‌ى رِاهێنه‌ره‌كه‌ى پێش خۆى به‌دڵ نه‌بووه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووته‌ هۆى خراپ بوونى ئاستى به‌شه‌كه‌ و نه‌بوونى ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆى نارِه‌زاى وه‌رزشكاران و دڵسۆزانى وه‌رزش له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید .

گرفتى ناوبژوان له‌شاره‌زوور به‌رده‌وامه

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار ووتارو بابه‌ت له‌بلاَوكراوه‌كاندا بلاَو كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گرفتى ناوبژیوان به‌لاَم تائێستاش ئه‌م گرفته‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین جار تیپه‌ میللیه‌كان بوونه‌ته‌ سووته‌مه‌نى ده‌ستى برِیارى نازانستى ناوبژیوانى كه‌م ئه‌زموون و ئه‌م دیارده‌یه‌ بۆته‌ فاكته‌رى بێزارى جه‌ماوه‌رو تیپه‌ میللیه‌كان , له‌شاره‌زوور چه‌ندین ساڵه‌ نه‌توانراوه‌ گرفتى ناوبژوان چاره‌سه‌ر بكرێت , ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ كه‌م ته‌رخه‌مى

 لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان له‌په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى هه‌له‌بجه‌ى شه‌هیدیان كرد

سه‌رله‌به‌یانى رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رِێكه‌وتی 24 - 1 - 2010 شاندیكى په‌رله‌مانتارانى لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان سه‌ردانى هه‌له‌بجه‌ى شه‌هیدیان كردو سه‌ره‌تا له‌مۆنۆمینتى هه‌له‌بجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى نوسینگه‌ى هه‌له‌بجه‌ ونوینه‌رى كۆمه‌له‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌له‌بجه‌وكه‌س وكارى شه‌هیدان و نوینه‌رى حكومى وحیزبیه‌وه‌ پیشوازیان لیكراو سه‌ره‌تا سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى

 مه‌راسیمیكى رێزلێنان بۆپاریزه‌انى كه‌یسى كیمیا بارانى هه‌له‌بجه‌و كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندن سازكرا

سه‌رله‌ئیواره‌ى رۆژی شه‌ممه‌ رِێكه‌تی 23 - 1 - 2010 له‌هۆلى عومه‌رى خاوه‌ر به‌ئاماده‌بونى قایقامى هه‌له‌بجه‌به‌وه‌كاله‌ت وسه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌له‌بجه‌و هه‌ردوپاریزه‌ر (گۆران ئه‌دهه‌م وبه‌كر حمه‌ سدیق )ونوینه‌رى حیزبى وحكومى سه‌ره‌تا ئاماده‌بوان خوله‌كیك وه‌ستان بۆگیانى پاكى شه‌هیدان وهه‌ریه‌ك له‌قایمقامى هه‌له‌بجه‌و گۆران ئه‌دهه‌م سه‌رۆكى پاریزه‌رانى كه‌یسى كیمیابارانى هه‌له‌بجه‌ووته‌یان پیشكه‌ش كردو ودواتر ریكخراوى ماد بۆپه‌ره‌پیدانى

كه‌مپه‌ینی به‌جیهانیكردنی جینۆساید دژ به‌گه‌لی كورد ناره‌زایی خۆی له‌بریاری دادگا ده‌ربری

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی كه‌مپینی به‌جیهانكردنی جینۆسایدی دژ به‌گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر بریاری دادگای بالای تاوانه‌كان له‌عیراق كه‌ وینه‌یه‌كی ده‌ست هه‌له‌بجه‌ ئین فۆ كه‌وتوه‌ تیدا كه‌بریاری دادگا پیچه‌وانه‌ی چاوه‌روانكراو بوو كه‌ ئومیدی به‌جینۆساید ناساندن ئه‌كرا .له‌هه‌مان به‌یاننامه‌دا كه‌ ئاماژه‌ به‌ ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ ده‌كه‌ن كه‌له‌سالی 1925 له‌جنیف ده‌رچوه‌ و به‌هه‌موو پێوه‌ریك كاره‌ساته‌كه‌ جینۆساید ده‌یگرێته‌وه‌ وه‌ حكومه‌تی عیراقیش سالی 1931 ئه‌م په‌یمانه‌ی واژۆ كردوه‌و به‌لام به‌پی ئه‌و

کیمیاییبارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ، جینۆسایده‌ ، نه‌ک کاره‌ساتی جه‌نگ!

23-01-2010 ، کاتژمێر 16:00 پارتی چه‌پی کوردستان  به‌ هاوکاریی پرۆژه‌ی په‌مه‌یی و به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی زۆر، له‌ به‌ر ده‌رکی سه‌رادا له‌ شاری سلێمانیی ، کۆڕێکی وتارخوێندنه‌وه‌ی ڕێکخست بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاره‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌سه‌ر کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ به‌ کاره‌ساتی مرۆڤایه‌تی ناویانبردووه‌.
کۆڕه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ به‌ خوله‌کێک وه‌ستانی ماته‌مینیی بۆ
گیانی پاکی

به‌شداربوون به‌ ئیمزایه‌ك

هه‌موومان له‌رىَ ى كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندنه‌وه‌ گوىَ بیستى بریارى دادگاى بالاى تاوانه‌كانى عیراق بووین له‌سه‌ر دۆسى یه‌ى كیمیابارانى هه‌له‌بجه‌ ئه‌و بریاره‌ى دادگاى ناوبراو سه‌ربارى سزادانى چوار تاوانبار به‌رامبه‌ر به‌كه‌یسى هه‌له‌بجه‌ له‌ئه‌نجامدا تاوانه‌كه‌ى وه‌ك تاوانى دژ به‌مرۆڤ ناساند به‌م ناساندنه‌ش دادگا نه‌یتوانى هه‌قى ته‌واوى تاوانه‌كه‌ وه‌ك خۆى واته‌ وه‌ك تاوانی جینۆساید و له‌ناوبردنى گه‌لى كورد بناسێنێت .

بریار درا لیژنه‌یه‌ك بۆ پرسی رۆشنبیری له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێك بهێنرێت

پاش ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی رِێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان له‌ وه‌رزی كاروچالاكیه‌كانی خۆیدا گفتو گۆیه‌كی كراوه‌ی سازدا تایبه‌ت به‌ بزوتنه‌وه‌ی رۆشنبیری له‌ئیستای شاری هه‌ڵه‌بجه‌دائه‌مرۆ  رِێكه‌وتی 23 - 1 - 2010 كاتژمێر 2.30 پاش نیوه‌رۆ به‌ ئاماده‌بونی كۆمه‌ڵێك له‌رۆشنیران و ئه‌دیبان نوێنه‌ری رِێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گفتوگۆك ده‌ستی پیكرد دواتر له‌كۆتایی بریار درا

سه‌ردانى شاندیكى قوتابیانى هۆله‌ندا بۆهه‌له‌بجه‌ى شه‌هید

به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادار بون له‌ره‌وشى دۆزى كوردبه‌تایبه‌ت ئه‌نفال وكیمیا بارانى هه‌له‌بجه‌
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆشاندیكى قوتابیانى به‌شى زانسته‌ سیاسیه‌كانى زانكۆى ئه‌مستردام سه‌ردانى شارى هه‌له‌بجه‌ى شه‌هیدیان كردو سه‌ره‌تا له‌مۆنۆمینتى هه‌له‌بجه‌ له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رى مۆنۆمینته‌كه‌وه‌ پیشوازیان لیكراو دواتر سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى مۆنۆمینته‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌
 

پارێزەرانى داكۆكى گەشبینن دادگەى باڵاى تاوانەكان كیمیابارانى هەڵەبجە بەجینۆساید دابنێ

بەمەبەستى باسكردن و شیكردنەوەى دۆخى دانیشتنەكانى دادگەى باڵاى تاوانەكانى عێراق تایبەت بەفایلى هەڵەبجە و دوا بڕیارى دادگە لەبارەى تۆمەتبارانەوە لە 17ى كانوونى دووەم/یەنایەرى 2010، دەستەى داكۆكى لە قوربانییانى هەڵەبجە لە دادگەى باڵاى تاوانەكان، لە نێو هۆڵى خاوەر لە هەڵەبجە لەگەڵ خەڵكى ئەو باژێڕِە كۆ بوونەوە و بڕیارى دادگەیان بەگرینگ و پڕبایەخ وەسپ كرد و گەشبیشیان پێشان دا

گۆرانى مۆزیكاى كوردى له‌ نێوان كرانه‌وه‌ و داخراندا

ئه‌مرِۆ له‌ نێوه‌ندى هونه‌رى گۆرانى ومۆزیكاى كوردیدا دوولێكدانه‌وه‌ى جیاوازو ودووخوێندنه‌وه‌ى جیاواز ده‌كرێت بۆ هونه‌رى گۆرانى ومۆزیكاى كوردى واته‌ ناوه‌نده‌كه‌ دابه‌ش بوه‌ به‌ سه‌ر دوو ته‌ووژم یاخوود دوو شه‌پۆلى بیركردنه‌ وه‌ دا كه‌ یه‌كێكیان پىَ ى وایه‌ ئه‌مرِۆ هونه‌رى گۆانى ومۆزیكاى كوردى له‌ فه‌زایه‌كى كراوه‌دا ده‌ژى و گه‌لىَ پێشكه‌وتن و گۆرِانكارى وتا زه‌گه‌رى به‌خۆوه‌ دیوه‌ وپىَ ى وایه‌ هونه‌رى گۆرانى ومۆزیكاى

وه‌رزش وخۆشه‌ویستى

 كه‌ئه‌لین وه‌رزش به‌ماناى ووشه‌ پره‌ له‌ریزوخۆشه‌ویستى نه‌بونى هییچ جۆره‌ گیروگرفتیك هه‌تا واى كردوه‌ كه‌ جیاوازى له‌ته‌مه‌ندا هیچ كاتیك نه‌بوه‌ته‌ كیشه‌ ئه‌م وینه‌یه‌ به‌لگه‌ى راستى ئه‌وبیروبۆچونانى مندالیكى ته‌مه‌ن 10سالومامۆستایه‌كى ته‌مه‌ن 40سال وحاجیه‌كى ته‌مه‌ن 80سال به‌یه‌كه‌وه‌ دانیشتون هانده‌ریكى تیپیكى وه‌رزشین چى به‌یه‌كه‌وه‌ كۆى كردونه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش وه‌رزشه‌ به‌مانا جوانه‌كه‌ى بۆبینی وینه‌كه‌ به‌قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر كلیك له‌سه‌روێنه‌ بكه‌

تاوانه‌که‌ی ابو لوئی و تاوانبارانی کیمیابارانه‌‌که‌ی هه‌له‌بجه‌!

سالی 1990 ئه‌و کاته‌ی له‌ ئه‌منه‌ سوره‌که‌ی سلێمانی ( که‌ به‌ هه‌ق خه‌لکی ناوی نابوو باستیله‌که‌ی کوردستان )زیندانی بوم ،هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ وێبوم له‌ زیندانی تاکه‌ که‌سیدا بووم.  جاروبار ئه‌و کاتانه‌ی جه‌لاده‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌بوون له‌گه‌ل هاو زیندانیه‌کانی تردا له‌ ژێر ده‌رگاکانه‌وه‌ گفتوگۆی جۆراو جۆرمان ده‌کرد ، دیاره‌ زۆربه‌ی باسوخواسه‌کانمان سیاسی بون ، ئه‌وکات ئێـمه‌ ناچار بوین به‌ ژماره‌ نه‌ك به‌ ناو یه‌کتری بانگ بکه‌ین ،چونکه‌ گه‌ر جه‌لاد و سه‌جانه‌کان گوێیان له‌ ده‌نگمان ببوایه‌ ، ئه‌وا ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆرمان مسۆگه‌ر ده‌کرد، یه‌کێك له‌ هاو زیندانیه‌کانم

با شارەوانی هەڵەبجە ئەستۆپاكی پیشانبدات،ئینجا ئۆباما...

كەم مرۆڤ هەیە ناوی هەڵەبجەی نەبیستبێت،ناوی هەڵەبجە جیاوازە لە هەرناوێكی تر،هەر روداوێك تیایداروبدات دەنگدانەوەی جیاوازترە لە هەر شارێكی تر،زۆركەس لە ناوخۆ وجیهاندا تامەزرۆی بیستنی هەواڵی ئەم شارەن،هەرئەمە وایكردووە هەڵەبجە بۆخۆی جێی خۆی بكاتەوە لە جیهاندا و نوێنەرەكانی بناسرێن و رێزیان بگیرێت،واتە ئەوە هەڵەبجەو وێنەكانیەتی وادەكات نوێنەرەكانی بناسرێـن نەك ئەو نوێنەرانە هەڵەبجە بناسێنن،جا نوێنەرەكان گونجاوبن یان نا.

هه‌لمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزاى هاوپشتى له‌ سلیمانى خورمال

به‌مه‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى زیاترى هاوبشتى بۆ ناره‌زایه‌تى ده‌ربرین له‌ئه‌نجامى بریارى دادگاى بالاى تاوانه‌كانى عیراق له‌ دۆسیه‌ى كیمیابارانى هه‌له‌بجه‌ و ناساندنى وه‌ك تاوانى دز به‌ مروفایه‌تى وبۆئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌شارى هه‌له‌بجه‌ كه‌مبینیكى هاوپشتى و هاوهه‌لویستى له‌دزى ئه‌م بریاره‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزا له‌رۆزى 19\1 به‌ریوه‌ جوو باش تیبه‌ربوونى ته‌نیا یه‌ك رۆز به‌سه‌ر هه‌لمه‌ته‌كه‌دا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى

 حیكایه‌تى ئاو . .

ئاو..
ئه‌و كاته‌ به‌گڵى سوور خۆى ده‌شواته‌وه‌ ..
كه‌هۆڤیه‌ك..
له‌ناو كه‌وڵى مرۆڤێكا،
خۆى پىَ بسمیل بكاته‌وه‌
***
جۆگه‌له‌..
 

هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و پشتوانیش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌رده‌وامه

پاش ئه‌وه‌ی بریار دادگا ده‌رچوو كه‌بریاریكی هیچ كات خوازراو نه‌بوو چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 19 -1 - 2010 كه‌مپه‌ینێك ناره‌زاییان به‌رامبه‌ر ئه‌و بریاره‌ ده‌ربری تائه‌مرۆ پشتوانی له‌سه‌رجه‌م چین و تویژه‌كانی شاری هه‌له‌بجه‌ بۆ كه‌مپه‌ین به‌رده‌وامه‌ وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ناوه‌ی كوردستان خه‌لكانی دلسۆز به‌ده‌م كه‌مپه‌ینه‌وه‌ دێن ئیمه‌ لیره‌وه‌ داوا له‌سه‌رجه‌م گه‌لی كورد ئه‌كه‌ین هه‌له‌بجه‌ ناسنامه‌ی مه‌زلومیه‌تی گه‌لی كورد بیت له‌ئیستادا پیوستی به‌ پشتگیری به‌ریزتانه‌ هیوامان وایه‌ هاوكاری كه‌ر بن بۆ سه‌رخستنی كه‌مپه‌ین

رۆبەكانى دەستەى داكۆكى لە دادگەی باڵا دەخرێنە مۆنۆمێنتى هەڵەبجەوە

 سەرچاوەیەك لە دەستەى داكۆكى قوربانییانى هەڵەبجە لە دادگەى باڵاى تاوانەكانى عێراق ڕای گەیاند ئەو رۆبانەى دەستەى داكۆكى كە فایلى هەڵەبجەیان پێ بەڕێوە برد دەخرێنە مۆنۆمێنتى هەڵەبجەوە تا وەك یادگارى بمێننەوە.ئەبوبەكر حەمە سدیق ئەندامى دەستەى داكۆكى لە قوربانیانى فایلى هەڵەبجە لە دادگەى باڵاى تاوانەكان ئەمڕۆ چوارشەم ڕاگەیاند "وەك دەستەى داكۆكى فایلى هەڵەبجە بڕیارمان داوە دوای كۆتاهاتن بەفایلی دادگەییكردنی تۆمەتبارانی ئەو فایلە،

كه‌مپى نارِه‌زایى له‌ئه‌نجامى برِیارى دادگا له‌سه‌ر كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه

بۆبه‌رِێز:سه‌رۆك كۆمارى عێراق

بۆبه‌رِێز:سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

بۆبه‌رِێز:سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان

بۆبه‌رِێز:سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان

كیمیابارانكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جینۆسایده‌، نه‌ك تاوانی‌ مرۆیی‌

هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه‌له‌ 17/1/2010  بریاری‌ دادگایی‌ كردنی‌ تۆمه‌تبارانی‌  دۆسیه‌ی گازبارانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رچوو، به‌داخه‌وه‌ بریاری‌ دادگا و پێدانی سیفه‌تی تاوانی‌ مرۆیی‌ له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی ئێمه‌دا نه‌بوو . چونكه‌ تاوانی‌ كیمیابارانكردنی‌ هه‌له‌بجه‌ هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی‌ تاوانی‌ جینۆسایدی‌ تێدایه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر كیمیابارانكردنی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ مایه‌ی‌ كۆمه‌ڵكوژی‌‌و مه‌ینه‌تی‌ میلله‌تێك بوبێت،

دووه‌مین خه‌ییام

وه‌ره‌ بۆلام من له‌حه‌وشه‌ی خه‌یاڵم
نه‌دیوار له‌ناویا وه‌نه‌وزه‌داو
نه‌په‌نجه‌ره‌ ته‌ماشا له‌ته‌كاو
نه‌ده‌رگا ده‌می كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ داخستن
له‌وێ له‌حه‌وشه‌ی خه‌یاڵ،
ئێواره‌ ده‌هێنمه‌ سه‌ر له‌پی ده‌ستم،
له‌گه‌ڵ مانگ په‌تپه‌تێن ده‌كه‌م،
كه‌ئه‌ستێره‌ش ده‌جریوێنێ،
منداڵان دائه‌گیرسێن به‌دیلانێ
تاریكیش له‌ولاوه‌ خه‌یاڵ ده‌كێشێ و‌

ئه‌و پێنوسه‌ی ئیمزای له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیاویی پێكرا به‌خشرایه‌ مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید

پاش ئه‌وه‌ی له‌رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رِێكه‌وتی 17 - 1 -2010 بریاری له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیاویی له‌سه‌رتاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رچوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌وه‌ داوایی ئه‌و پێنوسه‌كرا كه‌ ببه‌خشرێته‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن دادور عبود مسته‌فا الحمامیه‌وه‌ به‌خشرایه‌ نوێنه‌رانی شار به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ رۆژی دووشه‌مه‌ رِێكه‌وتی 18 - 1- 2010 له‌ مه‌راسیمی تایبه‌ت له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی

با ئه‌و شه‌ره‌فه‌ نه‌درێته‌ عه‌لى كیمیایى ..

ئه‌و كاته‌ ولاَت ئاسوده‌ ده‌بىَ كه‌ دادگا وه‌كو ده‌زگایه‌كى دادوه‌رى بێلایه‌ن بىَ ، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا ده‌توانین ئومێدى له‌سه‌ر هه‌ڵبچنین، كه‌ هیچ هێزێك نه‌توانىَ ده‌ست بخاته‌ ناو كاروبارى دادگا، دادگاى بالاَى تاوانه‌كانى به‌غدا له‌ ماوه‌ى ده‌ستبه‌كار بوونى توانى بریارى دروست و گرینگ بدات، بۆیه‌ ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان به‌تایبه‌تى له‌ عیراقى ئه‌مرۆدا چاویان بریوه‌ته‌ شێوه‌ى به‌رێوه‌چوون و چۆنیه‌تى بریاره‌كانى

گازبارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌رتاوانی‌ مرۆیی‌ نیه‌، به‌ڵكو جینۆسایده‌

جه‌ماوه‌ری‌ ئازادیخوازی‌  كوردستان كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ ئه‌نفال‌وكیمیابارانكراو  رێكخراوه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و رێكخراوه‌كانی‌ داكۆكی‌ كار له‌قوربانیانی‌ تاوانی‌ جینۆساید. مافپه‌روه‌رانی‌ جیهان‌و كوردستان. له‌به‌رواری‌  21/12/2008 دادگایی‌ كردنی‌ تۆمه‌تبارانی‌ گازبارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی‌ پێكرد، ئه‌مه‌ش مایه‌ی‌ دڵخۆشی‌ بوو، به‌ئومیدی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ڕه‌وتی‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ دادگاییه‌كه‌ به‌جۆرێك بێت، نه‌ك هه‌ركه‌سوكاری‌ 

هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مجاره‌ش بوه‌وه‌ به‌ قوربانی ئه‌وانه‌ی كردیان به‌ كه‌ربه‌لا!

17 -1 - 2010 دوا بڕیار له‌ سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ درا,ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاتی خۆی بوونه‌ كۆڵوانه‌ سوری به‌ له‌شكری سوپای ئێرانی نووزه‌یان لێوه‌ نه‌هات و به‌شێك له‌ بڕیاره‌كه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ سزاكان به‌ باشیان زانی و ئه‌وه‌شی تایبه‌ته‌ به‌ حه‌قیقه‌ته‌ یاساییه‌كان به‌ نا ته‌واویان زانی, بێ ئه‌وه‌ی نووزه‌یه‌ك له‌سه‌ر هۆكاره‌كه‌ی قسه

وه‌رزش وبى ویژدانى و شانته‌كاندن

ئه‌مرۆ وه‌رزش له‌جیهاندا رۆژبه‌رۆژبه‌ره‌و پیش چون ئه‌روات هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆریك پیشبركى ئه‌كات بۆئه‌وه‌ى وه‌رزشى ولاته‌كه‌ى وشاره‌كه‌ى به‌ره‌و پیش بروات 0
به‌لام ئه‌وه‌ى جیگه‌ى نیگه‌رانیه‌ وله‌هه‌مانكاتدا جیگه‌ى سه‌رسورمانه‌ ئه‌و پیشبركى ناشه‌ریفانه‌یه‌ كه‌ وه‌رزشى هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید به‌تایبه‌تى تۆپى پى كه‌لیژنه‌ى تیپه‌ میللیه‌كانى هه‌له‌بجه‌ هه‌ریه‌كه‌و به‌پیى به‌رژه‌وه‌ندىخۆى بۆئه‌وه‌ى ده‌ست ئه‌كات به‌ماستاو كردن بۆسه‌رۆكه‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ى چه‌ند

دانیشتوانى هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید به‌بریارى له‌سیداره‌دانى عه‌لى كیمیایى و داروده‌سته‌كه‌ى خۆشحال ده‌بن

ئه‌مرۆ 17/1/2010دوابریارى دادگایى كه‌یسى كیمیا بارانى هه‌له‌بجه‌ له‌دادگاى بالاى تاوانه‌كان به‌ریوه‌ ئه‌چیت دانیشتوانى شارى هه‌له‌بجه‌ى شه‌هیدیش زۆر به‌تامه‌زرۆییه‌وه‌ چاوه‌ریى بریاره‌كانى دادگاى بالاى تاوانه‌كانن بۆئه‌وه‌ى به‌چاوى خۆیان ببینن سزاى له‌سیداره‌دانى عه‌لى حه‌سه‌ن وداروده‌سته‌كه‌ی كه‌له‌16/3/1988له‌ماوه‌ى چركه‌ ساتیكدا 5000بیتاوانى ئه‌و شاره‌یان شه‌هیدكرد

 سه‌رپه‌رشتیاری لاپه‌ره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ سپۆرت له‌خه‌ڵات بێ به‌ش ده‌كرێت

له‌كاتى دابه‌شكردنى خه‌لاته‌كاندا به‌یه‌ك چاوسه‌یرى یاریاریزانان وداوه‌رو راگه‌یاندنه‌كان به‌رپرسانى وه‌رزشى نه‌كرا یوسف هه‌ورامی كه‌ رِۆژنامه‌نوسێكی دیاری شاری هه‌ڵه‌بجه‌و وه‌ نوسه‌رێكی بواری وه‌رزشی یه‌ به‌درێژایی مێژووی كاركردنی له‌رِڕگه‌یاندندا توانیویه‌تی خزمه‌تێكی به‌رچاوو به‌ وه‌رزش له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بكات ناوبراو له‌ئیستادا سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی وه‌رزشی هه‌ڵه‌بجه‌ ئین فۆیه‌ به‌لام به‌داخه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی یاریه‌كانی خولی تۆپی پێ تیپه‌ میللی

تیپى وه‌رزشى كوردستان پاله‌وانى خولى تیپه‌ پله‌یه‌كه‌كانى هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید

له‌یاریگاى مه‌لبه‌ندى لاوانى هه‌له‌بجه‌و به‌ئاماده‌بونى جه‌ماوه‌ریكى زۆرى وه‌رزشدۆست ونوینه‌رى حیزب حكومى ناوچه‌كه‌ یارى كۆتایى خوله‌كه‌ له‌نیوان هه‌ردوتیپى وه‌رزشى كوردستان وشه‌هیدانى هه‌له‌بجه‌ ئه‌نجامدرا كه‌تیپى وه‌رزشى كوردستان توانى كۆنترۆلى یاریه‌كه‌ بكات وبه‌ئه‌نجامى 6گۆلى بیبه‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌و ببیته‌ پاله‌وانى خوله‌كه‌ گۆله‌كانیشله‌لایه‌ن یاریزانان هۆشمه‌ند جه‌لال 4گۆل وهیوا ئه‌حمه‌د 1گۆل وبه‌مۆ شیخ نه‌به‌ز 1گۆل تۆمار كران

........

 

‌هه‌ڵه‌بجه‌

ڕوناکبیران

ئابووری

كتێبخانه‌

ئاوه‌دانکردنه‌وه‌

ڕێخراوه‌کانی شار

‌هه‌ڵه‌بجه‌ موزیك

هه‌ورامان

یادی هه‌ڵه‌بجه‌

شێوه‌كارانی هه‌ڵه‌بجه‌

که‌م ئه‌ندامان

فۆنتی کوردی

منداڵان

په‌یوه‌ندی
ووه‌رزش
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

 

ئه‌م فۆنته‌ داگره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له‌ناوکۆمپیوته‌ره‌که‌ت به‌ کوردی بنوسیت

دواناوه‌ندیی شهیدانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کچان

ئه‌لبوومی تایبه‌ت به‌هه‌ورامان

ئه‌رشیفی هه‌واڵه‌كان

هه‌فته‌ی کولتوری کوردی/شه‌رمن هه‌ڵه‌بجه‌ی

شاعیرو نوسه‌ر حه‌مه‌جاف

حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د جاف

لاپه‌ره‌ی تایبه‌ به‌نوسه‌ر خۆشناو محه‌مه‌د

سه‌با هه‌ڵه‌بجه‌یی

 

لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌كچه‌ چیرۆك نوس

 

کۆمه‌ڵێ گۆرانی براهیم عبدول

لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت ئه‌سغه‌ر ڕه‌شید گه‌له‌ری شاعیران  

ئه‌ ی سوورپۆشی   عه‌ترنشین

هه‌ڵه‌بجه‌له‌سه‌فه‌ری پایزه‌

 ساڵاندا

هۆنه‌نه‌گیان ئه‌وده‌رگایه‌م لێکه‌ره‌وه

ده‌توانی ئه‌م شیعره‌به‌ده‌نگی

گه‌ر مردیشین..سه‌ری ووڵات

 خۆشدایه‌گیان

ئیسماعیل خورماڵی

دڵشادی عومه‌رکاکی له‌چه‌ند دێڕێکدا

ژنێكی شه‌رابی و پیاوێكی خۆڵه‌مێشی

دڵشادی عومه‌رکاکی

تیپی نواندنی هه‌ڵه‌ بجه‌ی شــــــــــه‌ هید

لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بهئیسماعیل که‌ریم لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت 

یاده‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ووڵاتان

نوسه‌ر: جه‌لیل سه‌عید

 

لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت

 

 

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار