به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

شاڵ وكلاَش دووئیشى ده‌ستكردى رِه‌سه‌نى ناوچه‌ى هه‌ورامان

 

یوسف هه‌ورامى

میلله‌تى كورد هه‌رله‌مێژه‌وه‌ بۆدابین كردنى پێداویستیه‌كانى ژیانى وبۆئه‌وه‌ى پشت به‌خۆى ببه‌ستێت زۆربه‌ى ئه‌و كه‌ل وپه‌لانه‌ى به‌كارى هێناون خۆى دروستى كردون .هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كوردستان لانكه‌ى یه‌كه‌مى مرۆڤه‌كان بوه‌ له‌دروست كردنى پێداویستیه‌كانى رۆژانه‌یدا له‌م بواره‌دا چه‌ندین پیشه‌و كارى ده‌ستى هێناوه‌ ودروست كردنى زۆرێك له‌و كارو پیشانه‌ش تابه‌ئه‌مرۆله‌ناو خه‌لكدا چ وه‌ك دروست كردن چ وه‌ك به‌كارهێنانیش هه‌رماونه‌ته‌وه‌ وكلاَش وشاڵى ناوچه‌ى هه‌ورامان یه‌كێكه‌ له‌كالاَ به‌ناوبانگانه‌ى كه‌له‌كوردستان وعیراق وده‌ره‌وه‌ ناوبانگیان هه‌یه‌و خه‌لكى له‌ ئاهه‌نگ وبۆنه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كاندا به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له‌به‌ریان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزى به‌هاردا هه‌ربۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاومان كه‌وت به‌وه‌ستا(( عادل عه‌لى ))كه‌ماوه‌ى 20 ساڵه‌ خه‌ریكى دورینى شاڵه‌و .بۆمان دواو وتى

هه‌روه‌كو ئاگادارن ناوچه‌ى هه‌ورامان وه‌كو هه‌مو پارچه‌كانى ئه‌م گۆى زه‌ویه‌ خاوه‌ن مێژویه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ دیاره‌ كارو پیشه‌ ده‌ستیه‌كان هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ فێرى بون زۆر زووژیانى كۆچه‌ریان وازلێهێناوه‌ وبیریان له‌ داهێنان ودروست كردنى پیشه‌ى جۆراو جۆر كردوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌دروست كردنى شاڵ بۆئه‌و كاته‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌قوماش له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌بوه‌ وله‌هه‌مانكاتدا كارگه‌ نه‌بوه‌ وه‌كو ئێستا بۆدروست كردنى قوماش هه‌ورامیه‌كان به‌حوكمى ئه‌وه‌ى ئاژه‌ڵداریان كردوه‌ موى بزنه‌كانیان شتێكى لێبكه‌ن بۆئه‌وه‌ى سودى لێببینن موه‌كه‌یان پاك كردوه‌ته‌وه‌و ئافره‌ته‌كانیان هه‌ڵساون به‌رستنى موه‌كه‌و جۆلاَش كردویه‌تى داویانه‌ به‌خۆیاندا تادوایى درومان دروست بوه‌ مه‌كینه‌ى درومان بۆدورینى به‌شێوه‌ى رانك وچۆغه‌ تاكوئێستا ئه‌م شێوه‌جوانه‌ى وه‌رگرتوه‌ چه‌ند جۆرێك دورین هه‌یه‌ له‌وانه‌ دورینى جوانرۆیى یان هه‌ورامى یان بادینى له‌ته‌مه‌نى 15ساڵیه‌وه‌ خه‌ریكى دورینى كلاَشم سىَ جۆر شاڵ هه‌یه‌ شاڵى زاخۆ *شاڵى رانیه‌ *شاڵى هه‌ورامى شاڵى هه‌ورامان جیاوازى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر به‌دووباڵ دروستى ئه‌كه‌ن به‌لاَم شاڵى زاخۆو رانیه‌ یه‌ك باڵه‌ ............یه‌ك باڵه‌كه‌ناسك وته‌نكه‌ به‌لاَم له‌هه‌ورامان دوباڵه‌كه‌ ئه‌ركى زۆره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى سه‌خت وشاخاویه‌ دوئه‌وه‌نده‌ى شاڵى رانیه‌و زاخۆ ئه‌ستوره‌ هه‌روه‌ها خه‌تى شاڵه‌كه‌ جیاوازه‌ له‌3خه‌ت 13سم به‌لاَم شالى رانیه‌ له‌2خه‌ت 17-18سم هه‌روه‌ها له‌شاڵى زاخۆ 36سم له‌2خه‌ت چه‌ند كه‌سێك به‌شدار ئه‌بن له‌دروست كردنى شاڵ سه‌ره‌تا موى بزنى مه‌ره‌زه‌ پاك ئه‌كرێته‌وه‌ ئافره‌تان هه‌ڵئه‌سن به‌رستنى خوریه‌كه‌ دواى ئه‌وه‌ جۆلاَ تائه‌یكات به‌ كۆت وبه‌خه‌ت ئینجا مه‌تر مه‌سه‌له‌ى مه‌تر شاڵىزاخۆ 14م شاڵى رانیه‌ 24-26م شاڵى هه‌ورامان به‌حوكمى ئه‌وه‌ى ته‌سكه‌ 33-35م دواتر به‌رگ درووئه‌یدورێت

*شاڵتایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌ به‌هاوین فێنكه‌ وبه‌زستان گه‌رمه‌ هه‌روه‌ها ته‌ندروزست وباشه‌ بۆئه‌و كه‌سه‌ى شاڵ له‌به‌رده‌كات

*نرخى شاڵى هه‌ورامان 200000-300000دیناره‌

شاڵى رانیه‌ 250000-300000دیناره‌ شاڵى زاخۆ 700000-یه‌ك ملیۆن دیناره‌

*به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ ئێتا هه‌مو ناوچه‌ى هه‌ورامان تاسلێمانى یه‌ك جۆلاَى تیدانه‌ماوه‌ كه‌س جۆلاَیى ناكات كه‌جاران به‌ده‌یان جۆلاَهه‌بو له‌ناوچه‌كه‌دا .............*سه‌باره‌ت به‌دروست كردنى كلاَش

هه‌ورامیه‌كان هه‌میشه‌ هه‌وڵیانداوه‌ پێداویستیه‌كانیان به‌ده‌ستى خۆیان دروستى بكه‌ن وپشت نه‌به‌ستن به‌ بێگانه‌ هه‌ربۆئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌باره‌ت به‌دروست كردنى كلاَش .هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ بیریان له‌دروستكردنى جۆره‌ كه‌وشێك كردوه‌ته‌وه‌ له‌چه‌رمى ئه‌و گیاندارانه‌ى كه‌راویان كردون دروستیان كردوه‌ بنه‌كه‌ى چه‌ند ته‌به‌قێك بوه‌ له‌پێست تابه‌ر ئه‌ژنۆى گرتوه‌ پێسته‌كه‌یان وه‌ك قه‌یتان دروست كردوه‌ پێیا پێچاوه‌ تابه‌ر ئه‌ژنۆپێیان ووتوه‌ ((پاپوچ )) دواتر په‌ره‌یان پێداوه‌ هه‌رله‌چه‌رم دروستیان كردوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى جوانتر تا قوله‌ پێى گرتوه‌ پێیان ووتوه‌ ((خامینىَ )) دواتر زیاتر په‌ره‌یان پێداوه‌ پێیان وتوه‌ ((یه‌مه‌ینى )) ئه‌مانه‌ى سه‌روه‌ هه‌رهه‌مویان پێلاَوى زستانه‌ بون ............

بۆهاوینان پێلاَوێكیان دروست كردوه‌ بنه‌كه‌ى پارچه‌ چه‌رمێك بوه‌ سه‌رى پىَ تاقوله‌و پىَ به‌تیل ماسكى چه‌رمین چنیویانه‌ وه‌ك پاپوچى ئێستا وابوه‌ پێیان ووتوه‌ ((پاپوچ )) پاشان كه‌چنین ورستن هاته‌ هه‌ورامانه‌وه‌ كه‌ئه‌ویش له‌ یۆنانیه‌كانه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌ورامان بیریان له‌دروست كردنى كلاَش كرده‌وه‌ دیاره‌ وه‌ك ئه‌م كلاَشه‌ى ئێستا نه‌بوه‌ لوتى گه‌وره‌و قه‌راغه‌كانى پانتر بوه‌ .

ووشه‌ى كلاَش بۆ گیوه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆئه‌و كه‌سه‌ى كه‌یه‌كه‌م كه‌س بوه‌ جۆرى كلاَشى گیوه‌ى دروست كردوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش پاڵوانێكى كوردى رۆژهه‌لاَت بوه‌ كه‌له‌شانامه‌ى فیرده‌وسدا به‌ ((گیوى گودرز)) ناوى ده‌بات یه‌كێك بوه‌ له‌پاڵه‌وانه‌ئێرانیه‌كانى زه‌مانى رۆسته‌مى مازینده‌ران ..دیاره‌ پاش رۆسته‌مى مازینده‌ران به‌دروست كردنى تۆمه‌تێك بۆسیاوه‌ش ...سیاوه‌ش ئیران به‌جێده‌هێڵێت به‌هۆى لێهاتویی وپاڵه‌وانیه‌تیه‌وه‌ یه‌كێك بوه‌ له‌قوتابیه‌كانى رۆسته‌مى مازینده‌ران ده‌ورى ده‌بێت له‌ناو سوپاى تورانیه‌كاندا .هه‌ربۆیه‌ پادشاى توران كچه‌كه‌ى خۆى ده‌داتىَ وكوریكى لێده‌بێت .دواتر به‌هۆى دروست كردنى تۆمه‌تیًكله‌لایه‌ن براى پادشاى تورانیه‌كان كه‌ناوى ((گه‌رچى ووز)) بوه‌ سیاوه‌ش سه‌رده‌برێت ..؟!

*پاشا ژنه‌كه‌ى سیاوه‌ش وكوره‌كه‌ى ده‌نێرێته‌ گوندێكى دوره‌ ده‌ست تا خه‌لك زۆر نه‌یانبینن له‌به‌رئه‌وه‌ى دایكه‌كه‌ى شاره‌زاى یارى وپاڵه‌وانێتى بوه‌ هه‌روه‌ها كوره‌كه‌ى شاره‌زاى سوارى وتیر ئه‌ندازه‌یى وزۆر له‌یاریه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌كات كوره‌كه‌ى به‌هۆى توانى له‌شیه‌وه‌ زۆر جار ئاژه‌ڵه‌ درنده‌كان دیل ده‌كات وبه‌كاریان ده‌هینن بۆسوارى و ئیش وكار .

كه‌پاشا ئاگادار ده‌كه‌ن له‌تواناى كچه‌ زاكه‌ى بیر له‌ناوبردنى ده‌كاته‌وه‌ به‌لاَم زۆر زوو دایكى ئیرانیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌بیانبه‌نه‌وه‌ بۆئیران ..ئیرانیه‌كان دووپاڵه‌وان راده‌سپێرن بۆفراندنه‌وه‌ى كورى سیاوه‌ش ودایكى یه‌كێكیان پاڵه‌وانێكى له‌ش ولار جوان وسپۆرت كه‌ناوى ((گورگین )) بوه‌ وه‌كو بازرگان ودوه‌میان هاوكارى ((گیوى گودرز )) بوه‌ هاتون به‌ره‌و توران .گیوى گودرز كلاَشى كردوه‌ له‌و جۆره‌ گیویه‌بوه‌ وبه‌و ناوه‌ هاتوه‌ له‌سنوره‌كانى هه‌ورامان زیاتر په‌ره‌یان پێداوه‌ وجوانتریان كردوه‌ تاله‌كۆتایى په‌نجاكانداحاجى ئه‌بوبه‌كرى ته‌وێڵه‌یى داهێنانێكى تیاكردو لوته‌كه‌یوپاژنه‌كه‌ى جوانتر كرد ئیتر چه‌رمى به‌كار نه‌هێنا له‌جیاتى چه‌رمى پاژنه‌و لوته‌كه‌ى ((كێر كه‌ڵه‌گاى )) به‌كار هێنا جوانتر وبه‌هیزتر ده‌رچوو له‌سه‌ره‌تاى حه‌فتاكان ((وه‌ستا سڵێمان )) جواترى كردو تائێستا چه‌ندین گۆرانكارى تێدا كراوه‌ شێوه‌یه‌كى جوانى وه‌ك ئێستاى لیهاتوه‌ .

*ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ئه‌م پیشه‌ ده‌ستیانه‌ خه‌ریكه‌ به‌ره‌و نه‌مان ئه‌رۆن بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار هه‌وڵێكبدات بۆهێشتنه‌و ه‌ى ئه‌م پیشه‌ ده‌ستیانه‌و گرنگیدان به‌مانه‌وه‌یان

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار